
دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى گشتی كاروبارى مین لە گەرمیان دەڵێت: نەبونی پێداویستی و تیمی پاکسازی، وادەکات 10 بۆ 20 ساڵی دیکە گەرمیان پاک ببێتەوە لە مین.
ئەمڕۆ 4ـی نیسان، رۆژی رۆژی جیهانی هۆشیاركردنهوهیە لە 'مین'. لەم رۆژەدا به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی كاروبارى مین لەگەرمیان باس لە گرنگی نەدان بەگرفتی مین دەکات.
جه‌لال جه‌عفه‌ر، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: گرفتی مین لەجیهاندا رەهەندێکی نەتەوەیی هەیە، بەڵام لای ئێمە بەداخەوە زۆر گرنگی بە گرفتی مین نەدراوە.
بەوتەی بەڕێوبەری کاروباری مین لە گەرمیان دەزگاکە پێویستی بە 17 بۆ 20 ئۆتۆمبێلە بۆ ئەوەی کاروچالاکیەکانیان ئەنجام بدەن، دەشڵێت: کێشەی نەبونی ئۆتۆمبێل سەدا هەشتای کاروچالاکیەکانمانی کز کردوە و بەمشێوەیە بێت بە 10 بۆ 20 ساڵی تر ناوچەکە لە مین پاکدەکرێتەوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، 60 ملیۆن مەتر دوجا لە گەرمیان بە مین چێنراوە، لەو روبەرەش نیوەی پاککراوەتەوە.
لەبارەی پاککردنەوەی ئەو روبەرانەی ماون، جەلال جەعفەر دەڵێت: ئێمە سێ تیمی پاکسازی و تیمێکی تەقینەوەمان هەیە بۆ پاکردنەوەی 30 ملیۆن مەتر دوجا کە بە دەیەها ساڵ تەواو نابێت، دەشڵت: بۆ ئەوەی ئیشەکان باشتر بەڕێوە بچێت لای کەم پێویستمان بە 10 تیمی پاکسازیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چه‌قۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خێزانێك و كچێكیان ده‌كوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
-
هەواڵفهرمانبهرانى هه‌ندێك له ناحیه‌كانى گه‌رمیان له قه‌زاكان زه‌وى وه‌رده‌گرن
-
-
راپۆرتگەرمیان لە چنگی وشکەساڵیدا "به‌رهه‌مى گه‌نم له 60 هه‌زار تەنهوه هاتوه‌ته 40 هه‌زار تەن"
-
زۆرترین بینراوەکان