دەنگ نێت
پرۆژه‌یه‌كى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونی دیکە لە کەلار دروست ده‌كرێت له‌سه‌ر روبه‌رى 300 دۆنم زه‌وی، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و تاقانەکانی ئەنفال و رۆژنامەنوسانن.
پرۆژەی شاری شکۆ کە لەلایەن کۆمپانیای دەشتی بەرلوت دروستدەکرێت، دەکەوێتە سەر رێگەی کەلار- ناحیەی رزگاری بەرامبەر پرۆژەی گاردینا، ئه‌م پرۆژه‌یه خۆى له 1258 یەکەی پێكدێت.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پرۆژەی شاری شکۆ بۆ كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆیه، هاوكات به نوسراوى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان و ره‌زامه‌ندى ئیدارەی گه‌رمیان 2 توێژی دیكه‌ش جێگه كراوه‌ته‌وه له نێو ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌ویش رۆژنامه‌نوسان و تاقانه‌كانى ئه‌نفالن.
وتیشى: ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌ر روبه‌رى 300 دۆنم زه‌وی جێبه‌جێده‌كرێت.
هێماى بۆئه‌وه‌شكرد: هه‌مو رێكاره‌كانى مۆڵه‌تى ته‌واو بوه ته‌نها بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ماوه كه بگه‌ڕێته‌وه.
له باره‌ى نرخ و قیسته‌كانى پرۆژه‌كه‌وه بهڕێبهرى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: بۆ بابه‌تى نرخاندن و قیسته‌كانى تاوه‌كو ئێستا هیچ شتێك رون نیه چونكه به رێكه‌وتنى به‌شداربوان و كۆمپانیا ئه‌بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
زۆرترین بینراوەکان