ده‌نگ نێت
كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا له كه‌لار دو رۆژه مانیان له‌ده‌وام گرتوه و ده‌ڵێن هه‌تا موچیهیان بۆ نه‌كرێته مانگانه ده‌وام ناكه‌نه‌وه.
رێبین ئه‌حمه‌د، كارمه‌ندى به‌شى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا له كه‌لار به رادیۆی ده‌نگى وت: ئێمه 70 كارمه‌ندین كه له‌سه‌ر بودجه‌ى ئیداره‌ى گشتى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان موچه‌مان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام له‌مساڵدا ته‌نیا یه‌ك موچه‌مان بۆ خه‌رج كراوه و ساڵی پاریش به تێكڕا 7 موچه‌مان پێدرا، بۆیه ده‌ستمان به مانگرن كردوه و له‌دوێنێوه نه‌چوینه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه.
به‌وته‌ى خۆیشی: به‌وهۆیه‌وه كاره‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه په‌كی كه‌وتوه، ئه‌وانیش هه‌تا به‌ڵێن وه‌رنه‌گرن له‌وه‌ى موچه‌كانیان به مانگانه پێده‌درێت، ئاماده نین بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ركار.
ئه‌و كارمه‌ندانه له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى كۆرۆنا و دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا، وه‌كو خۆبه‌خش تیایدا ده‌ستبه‌كار بون، دواتر ئیداره‌ى گشتى یه‌كێتى نیشتمانى مانگانه بڕى نزیكه‌ى 70 ملیۆن دینارى بۆ خه‌رج ده‌كردن، پاشان بودجه‌كه‌ى كه‌مكرده‌وه بۆ 35 ملیۆن دینارى مانگانه.
نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا له ساڵی 2020 له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه دروستكراوه و ئه‌گه‌رچی به "نه‌خۆشخانه" ناوده‌برێت، به‌ڵام تائێستا به فه‌رمی نه‌كراوه به‌نه‌خۆشخانه و هێشتا به‌شێكه له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار، پێشتر نه‌خۆشانى كۆرۆناى تێدا داخل ده‌كرا، پاش كۆتاییهاتنى شه‌پۆلی كۆرۆناش، ته‌رخانكراوه بۆ داخلكردنى نه‌خۆشی هه‌ناوى و مناڵان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری نەوت و کانزا‌کان: کێشەی غاز لە گەرمیان بەتەواوی چارەسەر کراوە
-
زۆرترین بینراوەکان