دەنگ نێت
هێشتا کارکردن لە پرۆژەی بەرزە پردی رێگای کەلار- رزگاریی تەواو نەبوە، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاریش ده‌ڵێت: لەدوای شەپۆلەکانی باران بارین قۆناغی قیرکردنی پردەکە دەستپێدەکات.
بەرزە پردی رێگای ناحیەی رزگاری، ھەردو رێگای کەلار-رزگاری و شەقامی پشتێنەیی بە شێوازی ئینتەرچەینج بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەم پردە لەلایەن وەبەرهێنەرێکەوە دروست دەکرێت لەبەرامبەر پێدانی زەوییەک پێی لە پشت بازاڕی گەنم فرۆشەکانی ناو بازاڕی کەلار بۆ ئەوەی باڵەخانەیەکی تێدا دروست بکات، پاش ئەوەی پرۆژەکە چەند هەنگاوێکی باشی بڕیوه، به‌ڵام له ئێستادا کارکردن به‌خاوی تێدا به‌رێوه‌ده‌چێت و زۆربەی کاتیش کاری تێداناکرێت.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسی له كاركردن له پرۆژه‌كه كرد و وتی: کارکردن تێیدا بەردەوامە، لە دوای شەپۆلەکانی باران بارین قۆناغی قیرکردنی پردەکەیە، وەرزی زستان هەندێک جار ئیشوکاری قیرکردن دوادەکەوێت بەهۆی باران بارینەوە.
بەوتەی سەرۆکی شارەوانی کەلار کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە، بەڵام ئاشکرای نەکرد چەند لەسەدی کارەکانی تەواو بوە.
پێشتر رادیۆی ده‌نگ له مانگى ئابی ساڵی پار بڵاویكرده‌وه: بەهۆی بەرزبونەوەی تێچوی پرۆژەکەوه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه جێبەجێکارهكهى رایگرتوە، چونکە پرۆژەکە ئەو کاتەی كه بڕیاری لێدراوە، تەواوکردنی بە بڕی ٢ ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە، بەڵام بەهۆی گرانبونی نرخی کاڵا و شتومەکەوە، تێچوەکەی زیاتر بوە و به‌وهۆیه‌شه‌وه وه‌به‌رهێنه‌كه پرۆژه‌كه‌ى ماوه‌یه‌ك راگرت و دواتر له سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلوله‌وه جارێكى تر ده‌ستیپێكرده‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
زۆرترین بینراوەکان