دەنگ نێت
رێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی کارەبای غازیی لە کێڵگەی نەوتی گەرمیان 'حەسیرە' بەرێژەی ٨٠٪ کەمیکردوە، ئەمەش پەیوەندیدارە بە راگرتنی هەناردەی نەوت.
حازم کەریم، بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەغازی کێڵگەکە وێستگەی کارەباکە کاردەکات، غازەکە لەگەڵ نەوت دەردەچێت، بێگومان نەوت بەرهەم نەهێنرێت کارەباش بەرهەم ناهێنرێت و رێژەی بەرهەمهێنانی کەم دەبێتەوە.
وتیشی: لە ئێستادا بەرهەمهێنانی کارەبا لەو وێستگەیە ٨۰٪ کەمی کردوە، واتا نزیکەی ۲۰٪ـی کاردەکات.
بەوتەی بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان: وێستگەکە نزیکەی ۱۰۰ مێگا کارەبای بەرهەم دەهێنا، بەڵام بەهۆی هەناردەنەکردنی نەوت و بەرهەم نەهێنانیەوە، دابەزیوە بۆ ۲۰ مێگا کارەبا.
حازم کەریم، لەبارەی کاریگەریەکانی لەسەر پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە سنوری گەرمیان، باسی لەوەکرد: کاریگەری ناکاتە سەر کارەبای گەرمیان، چونکە بەرهەمهێنانی کارەبا لەم وێستگەیە دەچێتە سەر تۆڕی نیشتیمانی و دواتر دابەش دەکرێت بەسەر ناوچەکان بە گەرمیانیشەوە.
وتیشی: بەشی کارەبای گەرمیان لەتەواوی کارەبای کوردستان ٤.٧٪ـە، ئێستاش ئەگەر ئەو ۱۰۰ مێگایە بکوژێتەوە، کارەبای گەرمیان ٥ مێگا زەرەر دەکات و کاریگەرگەریەکی وای نابێت لەسەر پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بەهاوڵاتیان.
"بەشە کارەبای گەرمیان نزیکەی ١١٥ مێگاواتە، لەو بڕەش ئێمە ٥ مێگاوات کەم دەبێتەوە واتا ئەو بڕە کارەبای گەڕەکێکە"، ئەمەش بەوتەی بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان.
ماوەی سێ رۆژە هەناردەی نەوت لە کێڵگەی نەوتی گەرمیان 'حەسیرە' راگیراوە، راگرتنەکەش پەیوەندیدارە بە هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا پاش پابەندبونی ئەو وڵاتە بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس کە رێگەدان بە هەناردەکردن و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە، بە سەرپێچی رێککەوتننامەی نێوان هەردو وڵات (تورکیا و عێراق) زانی کە لە ساڵی ١٩٧٢ لەبارەی پرسی نەوت و گواستنەوەیەوە واژویان کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان