
دەنگ نێت
بنکەی پۆلیسی دادگاکان لە گەرمیان دەکرێتەوە، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: بۆ کۆکردنەوەی هەمو ئەو کارانەیە کە پەیوەندیدارن بە دادگاکانی گەرمیانەوە.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بنکەکە بۆ کۆکردنەوەی هەمو ئەو کارانەیە کە پەیوەندیدارن بە دادگاکانی گەرمیان و وەزارەتی دادەوە، هاوكاتیش ئەم بنکەیە هەمو ئەو کارمەندانەی پێشوتر ئەرکیان دەبینی دانراونەتەوە بەشێوەیەکی رێکخراو.
بەوتەی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، نەقیب: سەربەرز عومەر بە لێپرسراوی بنکەکە دیاری کراوە.
نەقیب: سەربەرز عومەر، پێشتر لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، لێپرسراوی پۆلیسی کۆمەڵگەیی بوە، دواتر بو بە لێپرسراوی پۆلیسی شارەوانیەکانی گەرمیان.
بڕیارە بنکەی پۆلیسی دادگاکانی گەرمیان لەناو دادگای بەرایی کەلاردا بکرێتەوە، بەڵام بەوتەی بەرپرسانی پۆلیس، بەهۆی نەبونی بیناوە، بنکەکە لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئیشوکارەکانیان بەڕێدەکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چه‌قۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خێزانێك و كچێكیان ده‌كوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
زۆرترین بینراوەکان