دەنگ نێت
دوای ئەوەی ژمارەیەک لەو کەسانەی کاری عەرەبانەچێتی و فرۆشتنی سەوزە و میوە دەکەن لەناوبازاڕی کەلار خۆپیشاندانیان کرد بەهۆی رێگەنەدانیان بە کارکردن، سەرۆکی شارەوانی کەلار دەڵێت: رێکیان دەخەینەوە، کارێک دەکەین هەم هاوڵاتیان و هەم کاسبکارانیش مەغدور نەبن.
بەو هۆکارەی لیژنەی ئەمنی رێگەی وەستانیان لەناو بازاڕدا پێنادات، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک لەو کەسانەی کاری عەرەبانەچێتی و فرۆشتنی سەوزە و میوە دەکەن، لەناوبازاڕی کەلار خۆپیشاندانیان کرد و بە ریزکردنی عارەبانەکانیان شەقامی سەرەکی ناوبازاڕیان بڕی.
ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانی کەلار، لەبارەی ئەو پرسەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لیژنەیەکمان هەیە بەناوی رێکخستن، گوێ لە داواکاری کاسبکار و هاوڵاتیش دەگرین، نزیکەی 300 کاسبکارمان لەبازاڕ هەیە، لەملاشەوە 200 هەزار هاوڵاتیمان هەیە، ئەبێت شتێک بکەین هیچ لایەکیان مەغدور نەبێت.
باسی لەوەشکرد: کۆمەڵێک عەرەبانەمان هەیە بەردەوام لەناوبازاڕدان، ئەمەش گلەی خەڵکی لێکەوتوەتەوە.
وتیشی: رێکیان دەخەینەوە، شوێنێکمان بۆ میوە فرۆشەکان و چین و توێژەکانی تر دیاری کردوە و ئێوارانیش کاتژمێرێک پێش خۆرئاوابونمان دیاریکردوە ئەوەی کوێیان پێ باشبێت لەوێ بوەستن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
زۆرترین بینراوەکان