دەنگ نێت
سه‌رۆكى لقى گه‌رمیان سه‌ندیكاى كرێكارانى كوردستان ده‌ڵێت: پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى پیشه‌وه‌ران كه خۆى له 810 یه‌كه ده‌بینێته‌وه له %95ـی كاره‌كانى ته‌واو بوه.
عه‌دنان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سهنیدكاى كرێكارانى كوردستان له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى پیشه‌وه‌ران كه خۆى له 810 یه‌كه ده‌بینێته‌وه له %95ـی كاره‌كانى ته‌واو بوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا واده‌یه‌ك دیارى نه‌كراوه كه چ كاتێك كلیل راده‌ستى به‌شداربوان ده‌كرێت.
وتیشى: له ئێستادا كلیل راده‌ستى به‌شداربوان ناكرێت، چونكه پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى نێو پرۆژه‌كه ده‌بێت راده‌ستى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت، دواتر به لیژنه‌یه‌ك كه له وه‌به‌رهێنان و ئێمه و كۆمپانیاى بامۆك و به‌شداربوان پێكدێت ئه‌و كات راده‌ستى به‌شداربوان ده‌كرێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: واده‌ى ته‌واوبونى پرۆژه‌كه‌ش مانگى نیسان بۆ ئایاری ئەمساڵە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان