ده‌نگ نێت
له سنورى گه‌رمیان رێژه‌یه‌كى زۆرى جوتیار بۆ روبهربونهوهى وشكه‌ساڵى له ئێستادا پشت به ئاوى ژێرزه‌وى ده‌به‌ستن به‌مه‌به‌ستى ئاودانى به‌رهه‌مى گه‌نم له رێگه‌ى سیسته‌مى مورهشهوه، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى ژێرزه‌وى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: زیاتر له 27 هه‌زار دۆنم زه‌وى كشتو‌كاڵى دهیم بون به به‌راو.
حامد جومعه، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ژێرزه‌وى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه "به‌پێى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تمان بۆ بیرى كشتو‌كاڵى ئه‌و زه‌ویانه‌ى كه گرێبه‌ستى كشتوكاڵیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و زه‌ویانه‌ى كه تۆماریان هه‌یه و تاپۆن ده‌توانن بیری كشتو‌كاڵى لێبده‌ن به مه‌رجێك زه‌ویه‌كانیان له 20 دۆنم كه‌متر نه‌بێت، دورى نێوان بیره‌كانیش ده‌بێت له 450 مه‌تر كه‌متر نه‌بێت به‌پێى رێنماییه‌كان".
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ژێر زه‌وى گه‌رمیان، له سنوره‌كه‌دا 1 هه‌زار و 183 بیرى كشتو‌كاڵى بونى هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 27 هه‌زار و 809 دۆنم زه‌وى ده‌یمی به ئاوى ژێر زه‌وى بون به به‌راو.
بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئه‌و جوتیارانه‌ى كه زه‌ویه‌كانیان كه‌متره له 20 دۆنم، حامد جومعه ده‌ڵێت: ده‌توانن به چه‌ند جوتیارێكه‌وه بیرێك لێ بده‌ن و به‌هاوبه‌شى به‌كاریبێنن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
زۆرترین بینراوەکان