
دەنگ نێت
بەرێوبەری کاروباری گەشتیاری لە بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری گەرمیان دەڵێت: بەپێی ئامارەکانمان ئەو گەشتیارانەی سەردانی گەرمیانیان کردوە ساڵ بە ساڵ ژمارەیان بەرەو باشتر دەڕوات و خەڵک لە ناوچەکەمان دەمێنێتەوە.
سالار فەقێ، بەرێوبەری کاروباری گەشتیاری لە بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو ئامارانەی بڵاویدەکەینەوە ورد و راستن، ئێمە بەداتاو لە مەرزی پەروێزخان و بازگەکان وەریدەگرین، بەڵام بۆ مانەوەیان لە گەرمیان ئەو ئامارانە ورد نیە، چونکە ٢٠٪یان لەوانەیە لە سنورەکەدا بمێننەوە.
هۆکاری نەمانەوەی گەشتیاریشیان لەسنوری گەرمیان گەڕاندەوە بۆ جوگرافیاکەی و نەبونی شوێن و چالاکی تەرفیهی و پشوئامێز کە لەشارە گەورەکاندا هەیە و لە گەرمیاندا نیە.
بەرێوبەری کاروباری گەشتیاری لە بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری گەرمیان، باسی لەوەش کرد: بەپێی ئامارەکانمان ئەو گەشتیارانەی سەردانی شاری یاریان کردوە و لە ریستورانت و ئۆتێلەکاندا ماونەتەوە، ساڵ بە ساڵ ژمارەیان بەرەو باشتر دەڕوات و خەڵک لە ناوچەکەمان دەمێنێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەڕێوبەرایەتی گشتت گەشتوگوزاری گەرمیان بۆ ئەمساڵ تاوەکو ئێستا ئاماری هاتنی گەشتیاری بۆ سنورەکە نەخستوەتەڕو، وەکخۆشیان دەڵێن لەدوای 20ـی مانگەوە ئامارەکە دەخەینەڕو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانهیهكى ئههلی لهكهلار رونكردنهوه دهدات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چهقۆ هێرش دهكهنه سهر خێزانێك و كچێكیان دهكوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامهزراندنى فهرمانبهر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گهرمیان به ناڕونى ماوهتهوه
-
زۆرترین بینراوەکان