دەنگ نێت
سامانی ئاژەڵی گەرمیان بەشی پێداویستی سنورەکە ناکات، ٢ ساڵی وشکەساڵی و ناردنی ئاژەڵ بۆ ناوچەکانی خواروی عێراق، کاریگەری نەرێنی لەمڕوەوە دروستکردوە.
بەختیار ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئامارێکی دروست نیە بۆ زانینی رێژەی ئاژەڵ لە گەرمیان، بەڵام بەنزیکەیی ٦٠٠ هەزار ئاژەڵی بچوکمان هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا ئەم رێژەیە زۆر نییە و وایکردوە نرخی ئاژەڵ و بەتایبەت ئاژەڵی گۆشت گران بێت.
لەبارەی هۆکاری نەبونی بڕی پێویستی سامانی ئاژەڵ لە ناوچەکە، وتی: وشکەساڵی کاریگەری خراپی لەسەر کەمبونەوەی ئاژەڵی گۆشت دروستکردوە، هەروەک ئاژەڵی گۆشت بە زۆری دەنێردرێتە ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق، چونکە لەوێ خواست لەسەری زۆرە و نرخی یەک کیلۆ گۆشت بۆ سەروی ٢٠ هەزار دینار هەڵکشاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد؛ کەمیی ئاژەڵ لە سنوری گەرمیان یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی گۆشتە لە بازاڕەکانی گەرمیان بۆ نزیکەی ٢٠ هەزار دینار.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان