دەنگ نێت
دواى 5 ساڵ له ده‌رچونى فه‌رمانى پێدانى زه‌وى به ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له پرۆسه‌ى ئه‌نفال رزگاربون له ناحیه‌ى رزگارى، له ئێستادا مامه‌ڵه‌ى تۆماركردنى ئه‌و زه‌ویانه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و لێپرسراوى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: 843 پارچه زه‌ویه و 427 هاوڵاتى سودمه‌ند بون.
چومان ئه‌حمه‌د، لێپرسراوى راگه‌یاندن و پهیوهندیەكانى ئیداره‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له ساڵى 2018 به فه‌رمانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانى ده‌رچوه و له ساڵى 2019 تیروپشكى بۆ كراوه، له ئێستاشدا فه‌رمانى تۆماركردنى گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌توانن زه‌ویه‌كانیان تۆمار بكه‌ن به ناویانه‌وه.
وتیشى: ئه‌و زه‌ویانه 843 پارچه زه‌ویه و 427 هاوڵاتیش سودمه‌ند بوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: شوێنیشیان بۆ دیارى كراوه و ژماره‌ى زه‌ویشیان پێدراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
زۆرترین بینراوەکان