دەنگ نێت
نرخی مریشک لە گەرمیان زیاتر بەرز بویەوە، بەڕێوبەری چاودێریی بازرگانی گەرمیان دەڵێت: بازاڕی گەرمیان رۆژانە پێویستی بە ١٠ هەزار مریشک هەیە.
لە ئێستادا نرخی مریشکی گۆشت 'مصلحە' لە گەرمیان بەرزبوەتەوە بۆ زیاتر لە ٤٢٥٠ دینار بۆ یەک کیلۆ.
لەبارەی هۆکاری ئەم گرانبونەوە، حیکمەت ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: گرانبونی نرخی مریشک بەهۆی کەمی بەرهەمی مریشکە لەلایەن کێڵگە پەلەوەرییەکانەوە، چونکە کەمتر بەرهەمهێنراوە، ئەویش بەهۆی مەترسی لە توشبونیان بە نەخۆشی.
وتیشی: پێداویستی رۆژانەی گەرمیان ١٠ هەزار مریشکە، بەڵام ئێستا ئەو ژمارەیە بەرهەمناهێنرێت و کەمترە.
لەبارەی ئەوەی دەتوانرێت چاودێریی نرخەکە بکرێت، وتی: لە کاتی پێویستدا لەگەڵ لیژنەی تایبەت لە ئیدارەی گەرمیان کۆدەبێنەوە بۆ رێگرییکردن لە زیاتر بەرزبونەوەی نرخەکەی.
بەتەنها نرخی مریشک بەرزنەبوەتەوە، بەڵکو نرخی یەک کیلۆ گۆشتی سور گەیشتوەتە ١٨ هەزار دینار، بەڕێوبەرایەتی ڤێتەرنەری گەرمیانیش کەمبونەوەی ئاژەڵ بەهۆی وشکەساڵیەوە، بەهۆکاری ئەم گرانبونەی نرخی گۆشت دەزانێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
زۆرترین بینراوەکان