دەنگ نێت
ئێوارەی ئەمڕۆ پیشەوەرێکی ناوچەی پیشەسازی کەلار، بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا.
رزگار لەتیف، جێگری بەڕێوبەری نەخوشخانەی فریاکەوتنی کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: حاڵەتەکە گەشتۆتەلامان، بەڵام چونکە بەفیشەک بریندار کراوە، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی نێردراوەتە پزیشکی دادوەری.
بەپێی زانیارییەکان کەسەکە پیشەوەری ناوچەی پیشەسازی بوە و لەدایکبوی ساڵی 1974 بوە.
بە وتەی مقەدەم: یاسین محەمەد، لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی کەلاری کۆن، کەسە کوژراوەکە ناوی (نەوزاد ئەحمەد محەمەد)ـە و ٣ فیشەکی لێدراوە.
پۆلیسی گەرمیانیش لە راگەینراوێکدا لەبارەی روداوەکەوە دەڵێت: تاوانەکە لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە ئەنجام دراوە و "گەڕان بەدوای ناسنامەی تۆمەتبارەکە دەستی پێکردوە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان