دەنگ نێت
ئه‌و پرۆژه نیشتهجێبوانهى كه له قه‌زاى كه‌لار دروست ده‌كرێن كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى فه‌رمانى مۆڵه‌تی کۆتای‌یان گه‌ڕابێته‌وه.
لەئێستادا مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە ٤ پرۆژەی نیشتەجێبونی نوێ لەکەلار لەناو هاوڵاتیاندا دەکرێت کە بریتین لە: پرۆژەی پشتێنەی کەلار، پرۆژەی سەر روباری سیروان، هەردو پرۆژەی چەمی گازینۆ و بەردەسور، لە کاتێکدا ئەو پرۆژانە هیچیان کۆتا مۆڵەت و فەرمانیان لە ئەنجومەنی وەزیران نەگەڕاوەتەوە بۆ دەستپێکردنیان.
به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، لە لێدوانی دا بۆ رادیۆى ده‌نگ، دانی بەوەدانا کە هێشتا فەرمانی کۆتایی پرۆژەکان دەرنەچوە.
هونەر مەحمود، وتى: پرۆژه نوێیه‌كان كه له قه‌زاى كه‌لار ئه‌نجام ده‌درێن هه‌مو رێكاره‌كانى وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى ته‌واو بوه چ له ته‌رخانكردنى زه‌وى و چ له وه‌رگرتنى راى لایه‌نه‌كان چ له ماسته‌رپلان، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه ته‌نها بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنانه كه فهرمانهكهى ده‌ربكات و ئێمه واژۆى بكه‌ین.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەئێستاوە و پێش دەستکردن بەو پرۆژانە، کڕین و فرۆشتن تیایاندا دەستیپێکردوە و لەناو بازرگانانی عەقاراتیش بانگەشە و ریکلامی کڕین و فرۆشتنیان دەکرێت.
لەبارەی ئەوەی ئەم کارە تاچەند یاساییە، هونەر مەحمود وتی: به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كانى وه‌به‌رهێنان، كڕین و فرۆشتن قه‌ده‌غه‌یه پێش ئەوەی پرۆژەکە دەستپێبکات.
بەوتەی خۆیشی، ئه‌وه‌ی هه‌یه زۆرتر ناوتۆماركردن و حجزكردنی یەکەکانە، بەوپێیەی ئەو پرۆژانه بازرگانین نەک پرۆژەی چین و توێژەکان بن کە بە تیروپشک و ناوهاتنەوە دابەش دەکرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
زۆرترین بینراوەکان