دەنگ نێت
بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان دەڵێت چاوەڕێی رێنماییەکانی وەزارەتی شارەوانین بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی شارەوانی سەرجەم شارەوانیەکانی سنورەکە.
بەرزان کەریم، بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، رەتیدەکاتەوە هیچ کارێک بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی شارەوانی ناحیەکان و لەنێویشی دا ناحیەی رزگاری وەکو گەورەترین ناحیەی سنورەکە کرابێت.
جەختی لەوەشکردەوە: ئەوان لە رێگەیی ئیدارەی گەرمیانەو دوای ڕونکردنەوەیان کردوە لە وەزارەتی شارەوانی، چونکە بۆ پێكهێنانی ئەنجونەمەکە کۆمەڵێک رێنمایی هەیە و لای ئەوان نیە.
سەرجەم ئەو ئەنجومەنانەی لە شارەوانیە جیاوازەکانی سنوری گەرمیان هەن هی ساڵی ٢٠٠٥ـن و تاوەکو ئێستا ئەنجومەنی نوێ پێکنەهێنراوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019 پەیڕەوێکی دەرکرد بەناوی 'پەیڕەوی ژمارە (2)ـی ساڵی 2019 سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پەیرەوی پێکهێنانی ئەنجومەنەکانی شارەوانی لە هەرێمی کوردستان'، کە تیایدا لە بری پێشتر کە بە هەڵبژاردن ئەنجومەنی شارەوانییەکان دیاریی دهکران، ئەمجارە بە دانانی راستەوخۆ ئەنجومەنەکە پێکدەهێنرێت، کە (75%)ـى له بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانن و (25%)ـى بۆ رێكخراوه مهدهنی و پیشهییهكانه، به كۆمهڵێك مهرج و رێنمایی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
زۆرترین بینراوەکان