دەنگ نێت
تاقانه‌یه‌كی ئه‌نفال ده‌ڵێت: ئەم هەمو خوێنە رژا بوە هۆی دروسبونی ئەم دەسەڵاتە، ئەبوایە خزمەتی خەڵک بکەن، بەڵام به پێچه‌وانه‌وه ئەمان هاتن و دوبنەماڵەیان دروستکرد و بونە فیرعەون بەسه‌ر ئەو خەڵکەوە.
ئەمڕۆ (5ـی ئازار) کە یادی راپەڕینە، کەسوکاری ئەنفال و زیندانیانی سیاسی له ناحیەی رزگاری له‌سه‌ر مەزاری ئەنفالەکان لە دێبنە گردبونەوە.
سەباح نەجمەدین، تاقانەیهكی ئەنفاله، به دڵێكی پڕه‌وه ره‌خنه و گله‌یی ده‌كات و ده‌ڵێت: ئەبوایە حورمه‌ت له کەسوکاری شەهید بگیرێ، به‌ڵام هیچ رێزێكیان له كه‌سوكاری شه‌هید نه‌گرتوه، حیزبی بەعس فیرعەونێک بو، ئێمە لەناومانداو لە فیرعەون خراپتر هاتەجێگەکەی.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی گردبونه‌ته‌وه له‌م رۆژه‌دا ئه‌و تاقانه‌یه‌ی ئه‌نفال باسی له‌وه‌كرد: پارەو موچە شتێکی سەرەتاییە هیچ ئەساس نیە بەلامانەوە، ئەساس ئەوەبو وڵاتێکی جوان یاسا سەروەر بوایە، نەک ئەوەی ئێسستە ئێسک و پروسکی کەسوکارمان لە نوگرە سەلمان سەگ ئەیخوا، شوان دەرێکاو گاڵتەی پێ ئەکات.
وتیشی: بۆ ئەم حکومەتە هیچی تێناچێ بڕۆن بیهێنەوە ، بۆ ئەو ئێسک و پروسکانەمان بۆ ناهێنەوە؟ بۆ ئەوەی بزانین کە قەبری دایک و باوکمان لەکوێیە، یان ئەی قەرەبوی ئەو خەڵکە، یان ئەی کەوکەسانەی ئەفال و جینۆسایدیان کرد ئەبێ بیاندەیتە دادگا كه‌ی ئه‌یانده‌نه دادگا..؟
سه‌باح نه‌جمه‌دین باسی له‌وه‌ش كرد: ئەم هەمو خوێنە رژا بوە هۆی دروستبونی ئەم دەسەڵاتە، ئەبوایە خزمەتی خەڵک بکەن، بەڵام ئەمان هاتن و دو بنەماڵەیان دروست کرد و بونە فیرعەون بەبان ئەو خەڵکەوە.
له كۆتای قسه‌كانیدا وتی: "کەسوکاری شەهیدان ئەمە بۆ قبوڵ ئەکەی، تۆ خوێنت دا کاتی خۆی نەترسای، ئێستە لەچی ئەترسی؟".
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان