
دەنگ نێت
پارەی مامۆستایانی چاودێری سەر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنی وەرزی پێش‌و هێشتا نەدراوە، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیانیش دەڵێت: بانک ناتوانێت خەرجی بکات.
تاوەکو ئێستا پارەی مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خولی یەکەم و دوەمی وەرزی رابردوی (٢٠٢١-٢٠٢٢) پەروەردە لە گەرمیان خەرج نەکراوە، نزیکەی ٤٠ رۆژیشە وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی داوە.
دارا ئەحمەد، بەڕێو بەری گشتی پەروەردەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: لەلایەن خودی وەزارەتی داراییەوە رەزامەندیدان بەخەرجکردنی دواکەوتوە، بەڵکو ئەمە ماوەی ٤٠ رۆژە بڕیاری رەزامەندییەکە دەرچوە و فەرمانکراوە بەخەرجکردنی.
ئەوەشی خستەڕو: لە ئێستادا پارەکە کراوەتە چەک، بەڵام بانکی گەرمیان بە بیانوی نەبونی پارەی نەختینەوە ناتوانێت خەرجی بکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چه‌قۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خێزانێك و كچێكیان ده‌كوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
زۆرترین بینراوەکان