دەنگ نێت
باوکی مناڵێک کە نەخۆشی ئیفلیجی مێشکی هەیە داوا لە دەسەڵاتداران دەکات هاوکاری بکەن بۆ وەرگرتنی ڤیزا بەمەبەستی بردنی مناڵەکەی بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوە، دەشڵێت: پارەم لێتان ناوێت.
عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا، باوکی مناڵێکی تەمەنی ٩ ساڵە کە نەخۆشی ئیفلیجی دەماغی هەیە، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: مناڵەکەم لەزکماکیەوە وایە، پێشتر بردومەتە هیندستان و وتویانە دەبێت بمێنیتەوە تا شەش مانگ، بەڵکو دەرەنجامێکمان دەستکەوێت، بەڵام نەمتوانی بمێنمەوە، لەبەرئەوەی دڵنیانەبون لە چارەسەرییەکە و هەروەک ئەوکاتیش باری دارایم خراپ بو و مناڵی دیکەم هەبو پێویست بو بگەڕێمەوە.
وتیشی: کەگەڕامەوە لیژنەیەکی پزیشکی مناڵەکەمی بینی و چوار پزیشک ئیمزایان لەسەر راپۆرتێک کردوە کە لە سەنتەرێکی پێشکەوتودا مناڵەکەم چارەسەری هەیە.
باسی لەوەشکرد، چەند سەنتەرێکی پێشکەوتوی پزیشکییان لە چەند وڵاتێکی ئەوروپیدا دۆزیتەوە، وەک: نەمسا و ئەڵمانیا.
عەبدولڕەحمان، وتیشی: لە ئێستادا کێشەی ماددیم نیە، خۆشم پارەم نەبو خێرخواز ئەیگرێتە ئەستۆی خۆی، کێشەی من تەنها ڤیزایە بۆ ئەوەی ئەو مناڵەی پێ ببەین بۆ یەکێک لەو وڵاتانە و چارەسەری بکەن.
داواشی لە دەسەڵاتداران لە حیزب و حکومەت کرد کە ئەو جگە لە دابینکردنی ڤیزا، هیچی دیکەی لێیان ناوێت، خوازیاریشە بەدەمیەوە بێن و هاوکاری بن لە چارەسەربونی مناڵەکەی و کۆتاییهاتن بەو ئازارەی کە بەوهۆیەوە دەیکێشن
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
زۆرترین بینراوەکان