دەنگ نێت
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، وەزیری دارایی هەرێم تۆمەتبار دەکات بە ڕێگەخۆشکردن بۆ داخلکردنی ژمارەیەک ئۆتۆمبیل بە رێکاری نایاسایی لە دەروازەی پەروێزخانەوە.
رزگار محەمەد، بە رادیۆی دەنگی وت: ٨٣ ئۆتۆمبێل له مهرزى پهروێزخانەوە هێنراونهته ناوچهكه، بەڵام ئەمانە خوار مۆدێلن و گلدراونەتەوە و ساختەکاری کراوە لە پەڕاوەکان دا بۆ داخلکردنیان.
وتیشی: کەچی دواتر بە پێبژاردنی پارە پێیان، رێگای هاتنە ناوەوەیان پێدراوە.
باسی لەوەشکرد: لەگەڵ وەزیری دارایی گفتوگۆمان کردوە، پێی وتین کە سزادانی گومرکیمان بۆ کردوە و داخلکردنەکە کێشەی تێدا نییە.
بەڵام بەوتەی رزگار محەمەد، ساختەکاری کراوە لە ئایتی ئۆتۆمبیلەکان و ئەمەشمان بە وەزیر راگەیاندوە.
ئەو ٨٣ ئۆتۆمبیلە لە ساڵی ٢٠٢١ ویسترا داخل بکرێن، بەڵام بەوهۆیەی خوارمۆدێل بون گلدرانەوە، دواتر لە مانگی ١١ـی ساڵی پار دوای پێدانی غەرامەی گومرکی، ئۆتۆمبیلەکان داخلکران.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
زۆرترین بینراوەکان