دەنگ نێت
ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئەمساڵ فەریزەی حەج بەجێدێنن لە گەرمیان دیارییکراوە و لەو کەسانەش پێکدێن کە بەهۆی رێکارەکانی کۆرۆناوە نەیانتوانی ساڵانی پێشتر فەریزەکە ئەنجام بدەن.
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی، به‌ڕێوبه‌رى نوسینگەی حه‌ج و عه‌مره‌ى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى گەرمیان كه فه‌ریزه‌ى حه‌ج جێبەجێدهكهن بۆ ئه‌مساڵ 282 هاوڵاتین.
وتیشی: ئهوانەی ده‌توانن بۆ ئه‌مساڵ فه‌ریزه‌ى حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن ئه‌و هاوڵاتیانه‌ن كه له ساڵى 2020 به‌هۆى كۆرۆناوه نه‌یانتوانى فەریزەکە ئەنجام بدەن، هاوكات پار ساڵیش به‌هۆى زۆرى تهمهنیانەوە سعودیه رێگه‌ى نه‌دا فەریزەکە بەجێ بگەیەنن، بۆیه بۆ ئه‌مساڵ هەر ئەوانە دانراونەتەوە و تیروپشكى نوێ نه‌كراوه.
باسی لەوەشکرد: ئەو 282 هاوڵاتیەی ئه‌مساڵ له گه‌رمیانەوە سەفەری حەج دەکەن، بەسەر 6 قافڵه‌دا دابەشکراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری نەوت و کانزا‌کان: کێشەی غاز لە گەرمیان بەتەواوی چارەسەر کراوە
-
زۆرترین بینراوەکان