ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم ده‌ڵێت: به‌نداوى به‌رده‌سور یه‌كێكه له به‌نداوه ستراتیژیه‌كانى گه‌رمیان و له ئێستادا دیزاینى به‌نداوه‌كه ته‌واو بوه و له پلاندا هه‌یه له بودجه‌ى عێراقدا جێگهبكرێتهوه بۆ ده‌ستكردن به دروستكردنى.
ره‌حمان خانى، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: به‌نداوى به‌رده‌سور كارى باشى تێداكراوه و دیزاینهكهشى ته‌واو بوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به نوسراوى فه‌رمى ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق كراوه به‌مه‌به‌ستى ته‌رخان كردنى بودجه بۆى، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌مانتوانیوه له بودجه‌ى عێراقدا جێگه‌ى بكه‌ینه‌وه.
جه‌خت له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌و به‌نداوه توانى گلدانه‌وه‌ى نزیكه‌ى 170 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوى هه‌یه.
باسى له‌وه‌شكرد: ئه‌م به‌نداوه به دروست كردنى سودێكى زۆرى بۆ ناوچه‌ى گه‌رمیان ده‌بێت به‌تایبه‌ت كه‌رتى كشتو‌كاڵى و دانه‌وێڵه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك پرۆژه ئاودێریهكانى له‌گه‌ڵدا ته‌واو بكرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان