
دەنگ نێت
ساڵێك تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر چالاکوان: ئارامى مه‌لا نورى له كه‌لار، تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك ده‌ستگیرنه‌كراوه، وه‌كخۆى ده‌ڵێت: كه‌یسه‌كه‌یان ون كردوه.
ئارامى مه‌لا نورى، چالاكوان و خاوەنی چایخانەی میللەت له قه‌زاى كه‌لار، له رێکەوتی 26ـی شوباتی 2022 له نزیک ماڵه‌كه‌ى خۆیدا لە گەڕەکی بەردەسوری کەلار له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراوه‌وه هێرشى كرایه سه‌ر، له‌و هێرشه‌شدا ناوبراو 17 چه‌قۆى لێدرا.
لەوبارەوە، ئارام مه‌لا نورى، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: دوای ساڵێک تێپەڕین بەسەر ئه‌و تاوانه‌دا تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك ده‌ستگیرنه‌كراوه، به پاساوى ئه‌وه‌ى ئه‌و تیمه‌ی تاوانەکەیان ئەنجامداوە زۆر راهێنراوبون و هیچ شوێندهستێكیان له‌دواى خۆیان به‌جێنه‌هێشتوه، له كاتێكدا چه‌ندینجار داوامان كردوه لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر بكرێت.
وتیشى: له رێگه‌ى پارێزهرانمانهوه و له رێگه‌ى داواكارى گشتیه‌وه داوامان كرد له ئاسایشى سلێمانییەوە تیمێك بێت و له رێگه‌ى ژماره مۆبایله‌وه و له كاتى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه ئه‌و كه‌سانه بدۆزرێنه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ وه‌ڵامێك نه‌دراوینه‌ته‌وه و بابه‌ته‌كه‌یان ونكردوه و بێده‌نگ بون.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه كه ئه‌م تاوانه ده‌سه‌ڵاتى له پشته‌وه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چه‌قۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خێزانێك و كچێكیان ده‌كوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
زۆرترین بینراوەکان