
دەنگ نێت
بڕیارە سێ بنکەی پۆلیس لە گەرمیاندا بکرێنەوە، بەڵام بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، چەند کێشەیەک هۆکاری دواکەوتنی کردنەوەی ئەو بنکانەن.
بنکەکانی پۆلیسی نەوجەوانان و پۆلیسی و هەروەها بنکەی پۆلیسی گردەگۆزینەی سەر بەقەزای کەلار، ئەو بنکانەن کە پۆلیسی گەرمیان داوای کردوە بکرێنەوە.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو سێ بنکەیە بڕیار لە دروستکردن و دامەزراندنیان دراوە، بەڵام بەهۆی نەبونی بینا و میلاکی پێویستەوە نەکراونەتەوە.
وتیشی: داوامان کردوە بۆ دابینکردنی بینا و میلاک بەمەبەستی کردنەوەیان، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبوە.
کێشەی بینا بۆ فەرمانگە حکومیەکان لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان سەریهەڵدا کە زۆرینەی پرۆژەکان راگیران، هاوکات بەهۆی هەمان قەیرانیشەوە دامەزراندن لە کەرتی حکومی دا راگیراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چه‌قۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خێزانێك و كچێكیان ده‌كوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
زۆرترین بینراوەکان