دەنگ نێت
مۆڵێک بەناوی 'ماجدی مۆڵ' له قه‌زاى كه‌لار دروست ده‌كرێت و به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: پرۆژه‌كه روبەری 30 دۆنم زەوی بۆ تەرخان دەکرێت.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتی وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌م پرۆژەیە هاوشێوەی ماجدی مۆڵی سلێمانیە و لەلایەن کۆمپانیای ماجدییەوە دروست دەکرێت و لە ئێستادا کۆمپانیا لە رێکارەکانی وەرگرتنی زەویەکە دایە.
وتیشی: پرۆژەکە لەسەر روبەری 30 دۆنم زەویە و لەئێستادا خەریکی رێکارەکانین بۆ وەرگرتنی زەویەکە.
باسی لەوەشکرد: پرۆژەکە خۆی لە مۆڵێکی فراوان بە تەواوی بەش و خزمەتگوزارییەکانەوە دەبینێتەوە و دەکەوێتە سەر شەقامی پشتێنەیی کەلار.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان