
دەنگ نێت
بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت: هێشتا مەترسی وشکەساڵی لەسەر بەروبومی دانەوێڵەی سنورەکە بونی هەیە.
شادیە حسێن، بە رادیۆی دەنگی وت: بۆ ئەمساڵ وەک ئاوی ژێر زەوی و لەوەڕگا مەترسی وشکەساڵیمان تێپەڕاندوە، بەڵام وەک بەروبومی دانەوێڵە ئەوا جارێک ماوە، لەبەر ئەوەی تا مانگی نیسان پێویستمان بەبارانە، ئەگەر تا ئەو کاتە بارانی باش و هاوسەنگ نەبارێت، ئەوە رەنگە نەتوانین وەکپێویست بەربومی دانەوێڵە هەڵبگرین.
وتیشی: بەشێوەیەکی هاوسەنگ بۆ تێپەڕاندنی وشکەساڵی بە گشتی، پێویستمان بە بارینی ٢٥٠ ملم باران هەیە لە مانگی ١١ تاوەکو مانگی ٤.
تائێستا لە کەلار ١٦٤ ملم، لە کفری ١٨٧ ملم و لە خانەقی ١٥٤.٤ ملم باران باریوە، هەروەک لە مەیدان ٢٦٣ ملم و لە باوەنوریش ٢٢٠ ملم باران باریوە.
لەبارەی ئەوەی بۆ ئەمساڵ چەند دۆنم زەوی دەیم چێندراوە بە بەروبومی دانەوێڵە، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان هێمای بۆ ئەوەکرد: لە ئێستادا ئامارێک بەردەست نیە لەوبارەیەوە، بەڵام کار لەسەر ئەوەدەکەین کە ناوی جوتیارەکان تۆماربکەین لەگەڵ دۆنمی زەویەکانیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چه‌قۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خێزانێك و كچێكیان ده‌كوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
زۆرترین بینراوەکان