
دەنگ نێت
ئەگەرچی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێکهێنانی ئەنجومەنی شارەوانیەکانی قەزای کەلار بە نایاسایی ناو دەبات، بەڵام بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان دەڵێت: وەزارەتی شارەوانی پێشوەخت خۆی نوسراوی ئاڕاستە کردوین بۆ ئەو بابەتە و پەیوەندیی بە ئەنجومەنی پارێزگاوە نیە.
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی ئیدارەی گەرمیانی کردوە، رێکارەکانی پێکهێنانی ئەنجومەنی شارەوانی کەلار بە "نایاسایی" ناودەبات و داوای رونکردنەوەی لێدەکات.
بەڵام ئیدارەی گەرمیان رەتی دەکاتەوە ئەو بابەتە پەیوەندی بەوانەوە هەبێت و جەختیش لەوەدەکەنەوە بەپێی یاسا و رێنمایی کاریان لەسەر کردوە.
چۆمان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنەکە وەزارەتی شارەوانی خۆی نوسراوی بۆ کردوین، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بەوە نەدراوە کە رای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر وەرگرین، بۆیە ئەو بابەتە پەیوەندی بەوانەوە نیە.
هاوکات پێشتر کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رەخنەی ئەوەی لە ئەنجومەنەکە گرت کە ژمارەیەک بەڕێوبەری گشتی تێدایە و بەشێکی دیکەی تێدانیە، لەگەڵ ئەوەشدا ناڕونی هەیە لە شێوازی دانانی نوێنەری رێکخراوەکان دا.
لەمبارەیەوە بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان، وتی: گرنگ نیە بەڕێوبەرێکی گشتی تێدابێت، ئەمە بۆ ئەنجومەنی قەزای کەلارە نەک گەرمیان.
لە وەڵامی ئەوەی کەواتە بۆچی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی و گەشتوگوزاری تێدایە؟ بەرپرسەکەی ئیدارەی گەرمیان بابەتەکەی پەیوەست کردەوە بەجیاوازی کارەکانیانەوە.
لەبارەی تێبینی و ناڕەزایەتییەکانیش لە دانانی نوێنەری رێکخراوەکانیش، چۆمان ئەحمەد دەڵێت: بەگشتی لەئەنجومەنەکەدا ئەو رێکخراوانە هەڵبژێردراون کە پەیوەندی زیاتریان بەژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانهیهكى ئههلی لهكهلار رونكردنهوه دهدات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چهقۆ هێرش دهكهنه سهر خێزانێك و كچێكیان دهكوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامهزراندنى فهرمانبهر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گهرمیان به ناڕونى ماوهتهوه
-
زۆرترین بینراوەکان