دەنگ نێت
دوای خۆپیشاندانی ژینگەپارێزەکانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان، بەرپرسێکی تەندروستی دەڵێت: دڵنیاییمان پێدراوە لە خەرج کردنی موچەکانیان لە هەفتەی داهاتودا.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە نزیکەی ١٣٠ ژینگەپارێزی تەندروستی گەرمیان خۆپیشاندانیان کرد، بەوهۆیەی موچەی ٣ مانگیان لای کۆمپانیایە و بۆیان خەرج ناکرێت، ئەمەش بەهۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکە لەلایەن حکومەتەوە.
لایخۆشیەوە د. حارس محەمەد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەنجومەنی وەزیران واژۆی لەسەر خەرجکردنی پارەکە کردوە و بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە و لەوێشەوە رەزامەندی لەسەر دراوە و دەنێردرێتە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بۆ خەرجکردنی پارەکانیان.
جەختی لەوەشکردەوە، بڕیارە هەفتەی داهاتو پارەکە خەرج بکرێت، بەوهۆیەشەوە ژینگەپارێزان مانگرتنەکەیان بەکۆتاهێناوە.
پێشتریش بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی وتبو: بۆ کاری پاککردنەوەی نەخۆشخانەکانمان گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیایەک هەبو هەتا رێکەوتی ٣١ـی ١ـی ٢٠٢٣، ئێستا گرێبەستەکەیان تەواو بوە، بەڵام کرێکارەکانمان هێشتوەتەوە و بەشێوەی جێبەجێکردنی راستەوخۆ (تنفیذ مباشر) موچەیان پێدەدەین تا ئەو کاتەی تەندەر بۆ کۆمپانیایەک دەردەچێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان