دەنگ نێت
پاش نزیکەی مانگێک لە راگرتنی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر دانیشتوانی 'لیواڕەشەکە'، سەرۆکی شارەوانی کەلار دەڵیت لیژنەیەکەمان پێکهێناوە و دوبارە دەستمان بەکارەکانمان کردوەتەوە.
لە ماوەی پێشوتردا پرۆسەی قەرەبوکردنەوەی دانیشتوانی لیواڕەشەکەی کەلار بە پارچە زەوی، راگیرا، ئەمەش بەهۆی سکاڵا و گازندەی هەندێک لە هاوڵاتیان لە پرۆسەکە و ئەگەری سودمەندبونی ناشایستەی هەندێک کەس.
لایخۆشیەوە سەرۆکی شارەوانی کەلار، دوبارە دەستپێکردنەوەی پرۆسەکەی راگەیاند.
ئەکرەم ساڵح، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لیژنەیەکی تایبەتمان لەسەر ئەو بابەتە پێکهێناوە، هاوکات لەگەڵ داواکاری گشتی گفتوگۆی ئەو حاڵاتانەمان کردوە کە کێشەیان لەسەر بوە.
ئەوەشی خستەڕو: لیژنەکە دەستیان بەکارەکانیان کردوەتەوە لە پێداچونەوە بەسکاڵاکان و دابەشکردنەوەی زەویەکانیش بەمەبەستی قەرەبو.
دانیشتوانی ئهو گهڕهكه كه له بنهڕهتهوه "تجاوز" زیادهڕۆیه، نزیکەی ١٦٠ ماڵن و بەشێکی زۆریان قهرهبو کراونەتەوە و نزیکەی ٣٠ ماڵیان ماوەتهوه قەرەبو بکرێنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان