
دەنگ نێت
لە پاش راگەیاندنی خەرجکردنی بڕی ٢٥٠ ملیۆن دیناری هەفتانە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی، کۆمپانیاکە دەڵێت: تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی دەست بەکارکردن دەکەینەوە و مەرجمان هەیە.
عوسمان محەمەد، بەڕێوبەری کۆمپانیای بێشکان کە جێبەجێکاری پرۆژەی دوسایدی رێگای کەلار- سلێمانیە، بە رادیۆی دەنگی وت: کۆبونەوەمان لەوبارەیەوە کردوە، بەڵام تەنها بەشێوەکی کاتی تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە دەستبەکارکردن دەکەمەوە.
رونیشیکردەوە؛ ئەو دەستبەکارکردنەوەیە لەبەرامبەر خەرجکردنی ٢٥٠ ملیۆنی هەفتانە و گوژمەیەکی دیکەیە کە ناوبراو نەیویست ئاشکرای بکات.
وتیشی: بە ٢٥٠ ملیۆن دینار ناتوانین کاربکەین.
هاوکات جەختی لەوەکردوە لە ٢ رۆژی داهاتودا دەست بەکارکردن دەکەنەوە، هەرکات دڵنیانەبن لەو بەڵێنانەی پێیاندراوە، کارەکانیان رادەگرن.
ئەمەش پاش ئەوەدێت کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە کارکردن لە پرۆژەکە راگیرا بەهۆی خەرجنەکردنی سولفە بۆ پڕۆژەکە، هەر دوێنیش ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە کە سەردانی بەڕێوبەری بانکی ناوەندی هەرێمیان لە سلێمانی کردوە و بڕیاریداوە هەفتانە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکە خەرج بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانهیهكى ئههلی لهكهلار رونكردنهوه دهدات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چهقۆ هێرش دهكهنه سهر خێزانێك و كچێكیان دهكوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامهزراندنى فهرمانبهر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گهرمیان به ناڕونى ماوهتهوه
-
زۆرترین بینراوەکان