دەنگ نێت
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆمەڵێک گەنج کە بە خۆبەخشی بەشداری شەڕی داعشیان کردبو، لە نێوان قەزای کەلار و ناحیەی رزگاری گردبونەوە، نوێنەرێکیشیان دەڵێت: داوای دامەزراندنیان دەکەین.
دارا عەتا مستەفا، نوێنەری گەنجەکان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەم گەنجە خۆبەخشانە هەمویان خەڵکی گەرمیانن ژمارەیان 400 گەنجە هەمویان کوڕی شەهید و ئەنفالن، شانبەشانی هێزی پێشمەرگە شەڕیان کردوە بێ جیاوازی، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یەکێکیان دانەمەزراوە.
وتیشی: داوا ئەوە دەکەین دابمەزرێن، چونکە مافی خۆمانە.
رونیشیکردەوە: لەجیاتی ئەوەی کەسێکی نەشارەزا دابمەزرێت بە واستە، با ئەمانە دابمەزرێنن لەهێزەکان، چونکە پێویستیان بە راهێنان نیەو شەڕیان بینیوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە ساڵی 2014ـەوە دامەزراندن لە دەزگا حکومییەکانی هەرێم راگیراوە بە کاریگەریی قەیرانی دارایی.
شەڕی داعش لە ساڵی 2014ـەوە دەستی پێکرد، جگە لەهێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی دیکە، بەشێک لەهاوڵاتیان بەخۆبەخشی بەشداری شەڕەکەیان کرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان