ده‌نگ نێت
له‌و به‌شه نه‌وته‌ى كه حكومه‌تى عێراقی بۆ هه‌رێمى نارد، تائێستا 400 هاوڵاتى له گه‌رمیان سودمه‌ند بون و پرۆسه‌ى دابه‌شكردنه‌كه‌ش راده‌گیرێت به‌هۆی بونى گرفته‌وه.
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆ ماوه‌ى 2 رۆژ ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى كه به‌ر گه‌رمیان كه‌وتوه و حكومه‌تى عێراق دابینى كردوه 400 خێزانى خاوه‌ن پێداویستى سودمه‌ند بون كه نزیكه‌ى له %60 ده‌كات.
وتیشى: به‌ڵام به‌هۆى نه‌بونى ده‌وام و هه‌ندێك گرفت له لیستى ناوه‌كان كه ناوى دوباره‌ى تێدایه، پرۆسه‌كه راگیرا، له رۆژى یه‌كشه‌مه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنى ئه‌و نه‌وته ده‌كرێته‌وه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌و بڕه‌ى كه هاتوه‌ته گه‌رمیان 78 هه‌زار لیتر نه‌وته، هاوكات له ئه‌مرۆ له قه‌زاى كفرى له رێگه‌ى لیژنه‌ى خۆمانه‌وه له قایمقامیه‌ت دابه‌شده‌كرێت و له قه‌زاى كه‌لاریش له له به‌نزینخانه‌ى شێروانه‌یه و به‌هۆى ئه‌وه‌شى كه خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تن پرۆسه‌كه مه‌ودا درێژه.
پێشتریش به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان بڕیاری دا كه نه‌وته‌كه بدرێت به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له هه‌ر چوار توێژی (نابینایان، نابیستان، كورته‌باڵاكان و تالاسیمیا).
هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى چاودێری و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى ئه‌و بڕه نه‌وته له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌وان به‌ڕێوه‌ناچێت و ئه‌وان لێی به‌رپرس نین.
ده‌شڵێت: "تەنھا لیستێک لە ناوی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان لەبەرێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان وەرگیراوە، ئەوەی تر لەڕێکخراو و لایەنەکانی تر وەرگیراون".
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان