
دەنگ نێت
ناحیەی شێخ تەویلی سەر بە کەلار تائێستا فەرمانگەی کشتوکاڵی تێدا نیە و بەڕێوبەری ناحیەکەش دەڵێت: ئاستەنگیمان بۆ دروست دەبێت، بەڕێوبەری کشتوکاڵی گەرمیانیش دەڵێت: ره‌زامه‌ندیم وه‌رگرتوه، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رم نیه بینێرم.
دانا ئەحمەد، بەڕێوبەری ناحیەی شێخ تەویل، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: نەبونی فەرمانگەی کشتوکاڵ لە سنوری ناحیەکەماندا ئاستەنگی زۆری بۆ دروستکردوین، هاوڵاتیان بۆ راییکردنی ئیشوکارەکانیان سەردانی فەرمانگەی کشتوکاڵی باوەنور دەکەن.
وتیشی: من و بەڕێوبەرەکانی تریش پێشتر چەندینجار داوامان کردوە، بەڵام تا ئێستا نەکراوەتەوە.
له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا 9 ناحیه هه‌یه، به‌ڵام دوانیان فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵیان تێدا نییە، یه‌كه‌میان ناحیه‌ی زینانه‌یه كه له ساڵی 2020ـەوە فه‌رمانگه‌كه‌یان گواستوه‌ته‌وه بۆ نێو ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا و یه‌ك ستاف هه‌ردو فەرمانگەکە به‌رێوه‌ده‌بات ئەوەش بەهۆی کەمی میلاکەوە، دوه‌میشیان ناحیه‌ی شێخ ته‌ویله، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ی به‌رێوبه‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان.
شادیه حسێن بۆ رادیۆی ده‌نگ وتیشی: دانانی فه‌رمانگه له ناحیه‌ی شێخ ته‌ویل به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێویستی به 9 فه‌رمانبه‌ر هه‌یه.
باسی لەوەشکرد: "ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تم وه‌رگرتوه بۆ کردنەوەی فه‌رمانگه له ناحیه‌ی شێخ ته‌ویل، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می میلاكه‌وه ناتوانین فه‌رمانگه‌كه بكه‌ینه‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه شێخ تەویل بە ناحیەیەکی کشتوکاڵیی هەژمار دەکرێت کە دانیشتوانەکەی بە تەواوی سەرقاڵی کشتوکاڵ و ئاژەڵداریین، بەهۆی نەبونی فەرمانگەی تایبەتیشەوە ئیشوکارەکانی بواری کشتوکاڵی پەیوەست بە حکومەت لە ناحیەی باوەنور بەڕێدەکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چه‌قۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خێزانێك و كچێكیان ده‌كوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
زۆرترین بینراوەکان