دهنگ نێت
دیاریکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی لە قەزای کەلار گرفتی بەدوادادێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: سکاڵا تۆمار دەکەم و بەشێکی ئەو ئەندامانەی دانراون رەنگی حزبن نەک دامودەزگاکان.
کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو نوسراوەی بەدەستمان گەیشتوە لهبارهى ئەنجومەنی شارەوانی قەزای کەلارهوه، جێی تێبینیە، ئەنجومەنەکە 10 بەڕێوبەر و لێپرسراوی دامودەزگا جیاوازەکانی تێدایە، بەڵام بەڕێوبەری تۆماری خانوبەرە و کشتوکاڵی گەرمیانی تێدا نیە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەن باسی لەوەشکرد رێکارە یاساییەکانیش هەڵەیە، لە کاتێکدا دەبێت نوسراوەکە بگاتە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دەنگدان لەسەری، کەچی راستەوخۆ ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانی کراوە.
جەختی لەوەشکردەوە "بەئاشکرا ئەوە بەدیدەکرێت کە کەسانی رەنگ و نزیکی حزب دانراون، ههربۆیه سكاڵا تۆماردهكهین".
رادیۆی دەنگ بۆ وهرگرتنى قسهى ئهوان پەیوەندی بە سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە کرد کە لهههمان كاتدا سەرۆکی ئەنجومەنەکەشە، بەڵام پەیوەندیەکانی بێ وەڵام بون.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019 پەیڕەوێکی دەرکرد بەناوی 'پەیڕەوی ژمارە (2)ـی ساڵی 2019 سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پەیرەوی پێکهێنانی ئەنجومەنەکانی شارەوانی لە هەرێمی کوردستان'، کە تیایدا لە بری پێشتر کە بە هەڵبژاردن ئەنجومەنی شارەوانییەکان دیاریی دهکران، ئەمجارە بە دانانی راستەوخۆ ئەنجومەنەکە پێکدەهێنرێت، کە (75%)ـى له بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانن و (25%)ـى بۆ رێكخراوه مهدهنی و پیشهییهكانه، به كۆمهڵێك مهرج و رێنمایی.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان