دەنگ نێت
زیاتر لە هەفتەیەکە گرفت بۆ شۆفێرانی بارهەڵگری کاشی لە مەرزی پەروێزخان دروست بوە، نوێنەرێکی شۆفێرەکانیش دەڵێت: ناچاریان کردوین رو لەدەروازەی مونزریە بکەین.
بە پێی ئەو زا نیاریانەی بە رادیۆی دەنگ گەیشتوە، لە بازگەی باوە مەحمودی دەروازەی قەزای خانەقین، گرفت بۆ گواستنەوەی بارهەڵگرە کاشیەکان کە لە مەرزی پەروێزخانەوە بار بۆ ناوەڕاستی عێراق دەگوازنەوە، دروست بوە.
نوێنەرێکی شوفێرەکان کە بەهۆی دروست نەبونی گرفتی ئەمنی بۆی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە رادیۆی دەنگی وت: هاتوچۆکردن و گواستنەوەی بارەکانمان نەوەستاوە، بەڵام لە بازگەی باوە مەحمود داوای وەرگرتنی سەرانەمان لێدەکرێت کە لە ٢٥ هەزار دەست پێدەکات تاوەکو هەزار دۆلار.
بەوتەی خۆیشی، ناچارن بارەکانیان لە دەروازەی مونزیریە بگوازنەوە، چونکە هیچ بازگەیەکی تێدا نیە.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بە سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخانەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بێوەڵام بون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
زۆرترین بینراوەکان