دەنگ نێت
دوای مانگێک لە دەستپێکردنی پرۆسەی تۆمارکردنی چەکی بێمۆڵەت لە گەرمیان تەنها یەک کەس چەکەکەی تۆمار کردوە، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت: ناتوانین ئامارەکان ئاشکرا بکەین و بەدەمەوەهاتنی هاوڵاتیانیش بۆ پرۆسەکە باشە.
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ دوای مانگێک لەکردنەوەی 3 بنکەی تۆمارکردنی چەکی بێمۆڵەت لەسنوری ئیدارەی گەرمیان تەنها یەک کەس چەکەی تۆمار کردوە ئەویش لە بنکەی شەهیدان بوە لە قەزای کەلار.
بنکەکانی تۆمارکردنی چەکی بێمۆڵەت لەگەرمیان سێ بنکەن کە بنکەی میدان و بنکەی شەهیدان و بنکەی کفرین.
لەبارەی ئەوەی هاوڵاتیان تا چەند پرۆسەکەیان پێ باشە و بەدەمیەوەن و دێنە بنکەکان بۆ تۆمارکردنی چەکەکانیان، عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دانانی چەکی بێمۆڵەت لەماڵاندا وایکردوە تاوانەکان زیاد بکەن، هەمو چین و توێژەکان ئەم یاسایەیان پێ باشە
وتیشی: بەدەمەوە هاتنی هاوڵاتیان بۆ بنکەکان باشە، بەڵام ناتوانیان ئامارەکان ئاشکرا بکەین، چونکە لیژنەی مەرکەزی هەیە و لەدوای کۆتایی هاتنی پرۆسەکە ئەوان ئامارەکان ئاشکرا دەکەن.
لەبارەی ئەوەی هاوڵاتیان بترسن لەوەی چەکەکانیان تۆمار بکەن، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: "تۆ چەکێکی بێمۆڵەتت لەماڵەوە هەیە، ئەگەر مەرامێکی خراپت نەبێ بۆ لەلایەن حکومەتەوە تۆمار نەکرێت؟".
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان