دەنگ نێت
له‌و بڕی 2 ملیۆن لیتره نه‌وته‌ى كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه ره‌وانه‌ى كوردستان كراوه به‌شى گه‌رمیان 3 تانكهرە، ئەمەش بەوتەی تێدایه، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان.
یادگار فه‌تاح، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: لهكۆبونهوهمان له‌گه‌ڵ پارێزگاى سلێمانى داوامان كردوه و رێككه‌وتوین 3 تانكه‌ر نه‌وتمان پێبدێت له‌و بڕه نه‌وته‌ى كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه ده‌نێردرێته هه‌رێم.
وتیشى: ئه‌و سێ تانكه‌ره هه‌ر یه‌كێكیان 36 هه‌زار لیتر نه‌وت تێدایه، له پلانماندا هه‌یه هه‌ر خێزانێك بڕى 100 لیتر نه‌وتى پێبدرێت.
باسى له‌وه‌شكرد: ره‌نگه نزیكه‌ى 1000 خێزان سودمه‌ندبن.
له‌باره‌ى ئالیه‌تى دابه‌شكردن و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سودمه‌ند ده‌بن كێن؟ به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى گه‌رمیان كۆده‌بینه‌وه و بڕیار ده‌ده‌ین به‌چی میكانیزمێك دابه‌شى بكه‌ین و بۆچى چین و توێژێك بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان