دەنگ نێت
یەکێک لەو دوکاندارانەی کەلار کە بەهۆی گەراجی سەر جادەکانەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە ده‌ڵێت: ناكرێت بەردەم ماڵ خۆت بێت و بیدەنەوە پێت بەکرێ، سەرۆکی شارەوانیش دەڵێت: لەم هەفتەیەدا بڕیار لەو بابەتە دەدەین.
رۆژى پێنجشه‌مه رادیۆی ده‌نگ هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه 33 دوکانداری بازاڕی کەلار لە نزیک پارکی دایک، لەلایەن هاوڵاتییەکەوە کە گەراجی سەر جادەکانی بە کرێ لە شارەوانی وەرگرتوە، سکاڵایان لەسەر تۆمارکرابو، بەوهۆیەوە راگیراون (توقیف کراون) و دواتر بە کەفالەت ئازادکراون.
دیار تارق، دوكاندار له بازاری شاری كه‌لار یه‌كێك له‌وانه‌ی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتی: “من مانگی 500 هەزار کرێ دوکان دەدەم و رۆژی چوار پێنج هەزار بدەمە گەراج؟ ئه‌مه كه‌ی ره‌وایه؟”
وتیشی: خۆی شه‌قامه‌كه لایه‌كیان داوه به‌كرێ و ده‌یانه‌وێت به‌رده‌م دوكانه‌كانیش بده‌ن به‌كرێ، باشه ئیتر خه‌ڵك له كوێوه هاتوچۆ بكات؟
باسی له‌وه‌شكرد كه چاوه‌ڕوانی کۆبونەوەی شارەوانی كهلارین كه بزانین ئەنجامی چی دەبێت.
هاوكات ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتی: له‌م هه‌فته‌یەدا كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌كه‌ین له قائیمقامیه‌تی كه‌لار بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌وه بده‌ین به‌رده‌م دوكانه‌كان هیڵكاری بكه‌ین و بیده‌ینه كرێ یاخود به پێچه‌وانه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان