ده‌نگ نێت
هێشتا کێشەی نەبونی پێوەرى ئاو لەبازاڕەکانی گەرمیان بونى هەیە، به‌رێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوی كه‌لاریش دەڵێت: 1500 هاوڵاتی له قه‌زاكه ناویان نوسیوە بۆ بەستنی پێوەرەکە.
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى هه‌تاوه‌كو 20ـی 12ـى 2022ـى دیارییكردبو بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان پێوه‌رى ئاو ببه‌ستن و داشكاندن له غه‌رامه‌ى نه‌به‌ستنى پێوه‌ریان له‌سه‌ر كه‌م بكرێته‌وه له 80 هه‌زاره‌وه بۆ 10 هه‌زار، به‌ڵام له دو هه‌فته‌ى پێش ئه‌و رێكه‌وته‌وه، كێشه‌ى نه‌مانى پێوه‌ری ئاو سه‌ریهه‌ڵدا، كه ئه‌مه‌ش وایكرد هاوڵاتیه‌كى زۆر نه‌توانن پێوه‌ره‌كه ببه‌ستن. سه‌ره‌نجام فه‌رمانگه و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانى ئاو بڕیاریاندا به‌وه‌ى هاوڵاتیان ده‌توانن خۆیان ناونوس بكه‌ن لایان و هه‌ركاتێك پێوه‌ر هاته بازاڕ، بیكڕن و بیبه‌ستن، به‌مشێوه‌یه غه‌رامه‌ى 80 هه‌زارى نایانگرێته‌وه.
سامان ره‌حیم، به‌رێوبه‌ری ئاوی كه‌لار، بۆ رادیۆی دەنگ وتى: بەهۆی نەبونی پێوەر لەبازاڕەکاندا هاوڵاتیان لەفەرمانگەکانی ئاو خۆیان ناونوس کردوە، تاوەکو ئێستاش 1500 هاوڵاتی له قه‌زای كه‌لار ناوی خۆیان تۆمار کردوە.
پێشتریش به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان به رادیۆی ده‌نگى وت، نزیكه‌ى 4 هه‌زار هاوڵاتى ناوی خۆیان لای ئه‌وان نوسیوه بۆ به‌ستنى پێوه‌ر كه به‌هۆی نه‌مانى له بازاڕ دا نه‌یانتوانیوه پێوه‌ره‌كه بكڕن و بیبه‌ستن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
-
هەواڵبەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان: دروستکردنی بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ کەمکردنەوەی رۆتینە
-
زۆرترین بینراوەکان