ده‌نگ نێت
یەکێک لە کێشەکانی گەرمیان نەبونی کارگەی ریسایکلینە بۆ چاره‌سه‌رى خۆڵ و خاشاك، بەرێوبەری شارەوانیەکانی گەرمیانیش دەڵێت: شوێنمان بۆ پرۆژه‌كه دیاری کردوە، بەڵام هیچ کۆمپانیایەک ئاماده نییه بێته پێشه‌وه بۆ دامه‌زراندنى كارگه‌كه.
بەپێی هەواڵێکی پێشوتری رادیۆی دەنگ، ئەو پاشماوانەی کەلار لە خۆڵ و خاشاک کە کۆدەکرێتەوە، لەشوێنی فڕێدانی کە دەکەوێتە پشت باخەکانی دوای ناوچەی پیشەسازی، دانەپۆشراون و سەرئاواڵا جێهێڵراون، هه‌روه‌ك بەهۆی نەبونی کارگەی ریسایکلینەوە بەناچاری دەخرێنە ژێر خاک.
بەرزان کەریم، بەڕێوبەری گشتى شارەوانیەکانی گەرمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئێمە رامانگەیاندوە و 100 دۆنم شوێنمان داناوە بۆ ئەوەی کۆمپانیا بێت کارگەی ریسایکلینی تێدا دابنێت، بەڵام تائێستا هیچ کۆمپانیایەک نەهاتوەتە پێشەوە.
رونیشیدهكاتهوه كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنه‌ران له‌سه‌ر بودجه‌ى خۆیان كارگه‌كه دروست بكه‌ن و قازانجی پرۆسه‌كه‌ش بۆخۆیان بێت، به‌ڵام وه‌كخۆی ئاماژه‌ى بۆدا "لەم وڵاتە وەبەرهێنان بریتیە لەوەی کۆمپانیا بێت کۆمەڵێک خان‌و دروست بکات و خێرا بیکاتە پارە نەک ئەوەی کۆمپانیایەک بێت و کارگەیەک دا‌نێت و دوای چەند ساڵێک قازانجى دەستکەوێتەوە".
ژمارەی دانیشتوانی گەرمیان رۆژ لەدوای رۆژ لەزیادبونە، بەمەش خۆڵ و خاشاک زۆرتر دەبێت، بەڵام به‌وهۆیه‌ى هیچ کارگەیەکی ریسایکلین بۆ دوباره بهكارهێناوهى خۆڵ و خاشاكه‌كان لەسنورەکەدا نیە، ئه‌و پاشماوانه ده‌كرێنه ژێر خۆڵه‌وه، كه ئه‌مه‌ش رێگایه‌كى نازانستییه و زیانى زۆری ژینگه‌یی و ئابوریی هه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
زۆرترین بینراوەکان