دەنگ نێت
كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى پرۆژه‌ى رێگه‌ى كه‌لار سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت كاركردن له رێگه‌كه ده‌وه‌ستێنن به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى شایستە داراییه‌كانیان، به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: كۆمپانیا نوسراوى ئاراسته كردوین له 1ـی 2ـەوە كاره‌كانى راده‌گرێت.
عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له مانگى 12ـی ساڵى رابردو كۆمپانیا به نوسراوى فه‌رمى داواى ئه‌وه‌یان كرد شایسته داراییه‌كانیان بۆ خه‌رج بكرێت وه‌ك به‌ڵێنیان پێدرابو كه هه‌فتانه 200 ملیۆن دیناریان بۆ ته‌رخان بكرێت، به‌ڵام له مانگى 12ـەوه تاوه‌كو ئێستا نزیكەی 90 ملیۆن دیناریان بۆ خه‌رج كراوه، بۆیه جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه ناتوانن به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بن.
وتیشى: له‌و هه‌فته‌یه‌دا دیسان نوسراوێكیان كردوه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن شایسته داراییه‌كانى پار ساڵیشیان بۆ خه‌رج نه‌كراوه، به‌جۆرێك كه له 30ـی 8ـی 2022ـەوە ده‌ستبه‌كاربون ته‌نها نزیكه‌ى 1 ملیار و نیویان له‌لاى حكومه‌ت بوه، كه‌چى ئێستا نزیكه‌ى 6 ملیاریان له نێو بانكه و لاى حكومه‌ته‌و بۆیان خه‌رج نه‌كراوه، بۆیه جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر شایسته داراییه‌كانیان تاوه‌كو 1ـی مانگى داهاتو خه‌رج نه‌كرێت، ئه‌وا پرۆژه‌كه ده‌وه‌ستێنن.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: پرۆژه‌كه وه‌ك كاركردن رێژه‌یه‌كى باشى ته‌واو بوه، به‌ڵام وه‌ك پاره و نزیكه‌ى %58ـی كاره‌كانى ته‌واو بوه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان