دهنگ نێت
لەکۆی 267 قوتابخانە لەسنوری پەروەردەی کەلار، نزیکەی 150 قوتابخانەیان رێنماییکاری پەروەردەییان نیە، بەڕێوبەری پەروەردەی کەلاریش دەڵێت: چەندینجار داوامان کردوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامێکی ئەرێنیمان وەرنەگرتوە.
بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلار کە خۆی لە 267 قوتابخانەدا دەبینێتەوە نزیکەی 150 قوتابخانەیان رێنماییکاری پەروەردەییان نیە كه پێشتر به توێژهرى دهرونى و كۆمهڵایهتى ناسراوه، ئهگهرچی بهپێی یاسا دهبێت ههمو قوتابخانهیهك زیاد له رێنماییكارێكى ههبێت.
عەدالەت لەتیف، بەڕێوبەری پەروەردەی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگی وت: بەهۆی نەبونی رێنماییکاری پەروەردەیی، لەئێستادا لەقوتابخانەکان مامۆستاکان سەرەڕای ئیشەکەی خۆیان بۆشایی رێنماییکاری پەروەردەیان پڕکردوەتەوە، لهكاتێكدا نابێت مامۆستای بابەتی تر بێتە رێنمایکاری پەروەردەیی.
نهبونى رێنماییكاری پهروهردهیی، له قوتابخانهى گوندهكان دا زهقتره، كه بەوتەی بەڕێوبەری پەروەردەی کەلار لەگوندەکانی سەر بەقەزای کەلار هیچ رێنمایکارێکی پەروەردەیی نیە.
باسی لەوەشکرد: هەمو ساڵێک لەکاتی رێکخستنی میلاکات، بەفەرمی داوامان کردوە رێنماییكارمان بۆ دابمهزرێت، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکمان بە ئەرێنی وەرنەگرتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان