دهنگ نێت
وەزارەتی شارەوانی هەرێمی کوردستان لە بارەی گرفتی قەرهبوکردنەوە گەڕەکی لیوا رەشەکە لە قەزای کەلار وەڵامی شارەوانی کەلاری داوەتەوە کە خۆیان کێشەکە چارەسەر بکەن.
واحید بەهجەت، سەرۆکی لیژنەی قەرەبوکردنەوەی لیوا رەشەکە لە شارەوانی کەلار، بە رادیۆی دهنگی وت: بۆ ئەو بابەتە سەردانی وەزارەتی شارەوانیمان کردوە، ئەوان پێیانڕاگەیاندین خۆتان ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان و ئهوهى لهسەر ئێمە بوە کردومانە.
هاوکات سەرۆکی شارەوانی کەلار، ئەکرەم ساڵح، باسی لەوە کرد: لە رێگەی لیژنەکەیانەوە گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە دەکەن و پاشان لەگەڵ ئیدارەی گەرمیانیش گفتوگۆ دهكهن "بۆ ئەوەی بڕیاری دروست لەسەر ئەو بابەتە بدەین".
هەفتەی رابردو سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار دابەشکردنی زەوی قهرهبوى بۆ گەڕەکی لیوا رەشەکە راگرت، ئەویش بەهۆی گیروگرفت لە دابەشکاری قەرەبوکردنەوەکان و هەبونی سکاڵا لەلایەن هاوڵاتیانەوە.
دانیشتوانی ئهو گهڕهكه كه له بنهڕهتهوه "تجاوز" زیادهڕۆیه، نزیکەی ١٦٠ ماڵن و بەشێکی زۆریان قهرهبو کراونەتەوە و نزیکەی ٣٠ ماڵیان ماوەتهوه.
سەرۆکی شارەوانی کەلار، ئاماژهى بهوهكرد: ئهگەر گۆڕانکاریمان کرد، مەرج نیە ئەوانەی پێشوتر قەرەبوکراونەتەوە گۆڕانکارییەکان نەيانگرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
زۆرترین بینراوەکان