دەنگ نێت
بۆ ماوه‌ى 3 رۆژه كێشه‌ى نه‌بونى به‌نزین له نێو ئۆتۆمبیلە ئەمبوڵانسەكانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان سه‌ریهه‌ڵداوه و لێپرسراوى كرده پزیشكیكانى ئه‌و بهڕێوبهرایهتیهش ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
ره‌فیق قادر، لێپرسراوى بەشی كرده پزیشكیه‌كانى گه‌رمیان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆ ماوه‌ى 3 رۆژه كێشه‌ى نه‌بونى به‌نزین له نێو ئەمبوڵانسەكانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان سه‌ریهه‌ڵداوه و له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیداین، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه پێیان وتوین چاوه‌ڕوانبین.
وتیشى: ئێمه‌ش سه‌روى خۆمان له ئیداره‌ى گه‌رمیان و قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه له كێشه‌كه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ وه‌ڵامێكمان وه‌رنه‌گرتوه.
له‌باره‌ى ئەوەی نه‌مانى به‌نزین بۆ ئەمبوڵانسەكانى ته‌ندروستى گه‌رمیان بۆچى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ لێپرسراوى كرده پزیشكیه‌كانى تەندروستی گه‌رمیان جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: ئێمه قهرزراى به‌نزینخانه‌كانیان پێیان وتوین تاوه‌كو ئه‌و قه‌رزه نه‌ده‌نه‌وه ئه‌وه به‌نزینتان پێ ناده‌ین.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئێمه چه‌كی پارەی بەنکمان هه‌یه هى مانگه‌كانى 11 و 12ـی ساڵی پار و مانگى یه‌كی ئەمساڵیشی هاته‌سه‌ر و بۆمان ناكه‌ن به پاره‌ى نه‌ختینه، به‌شى ژمێریاریی ته‌ندروستى گەرمیان سه‌ردانى بانكیان كردوه و پێیان راگه‌یاندون كه خه‌رجكردنى پاره له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا نیه.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوای سەرهەڵدانی ئەو کێشەیە، جوڵانەوەی نه‌وه‌ى نوێ 5 هه‌زار لیتر به‌نزینى دابین كرد بۆ ئەمبوڵانسەكانى ته‌ندروستى گه‌رمیان، له ئێستادا ئه‌و بڕه به‌نزینه به‌كارده‌هێنرێت له بونى هه‌ر حاڵه‌تێكى له ناكاوى گواستنەوەی نەخۆش دا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
-
هەواڵبەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان: دروستکردنی بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ کەمکردنەوەی رۆتینە
-
زۆرترین بینراوەکان