دەنگ نێت
لێپرسراوى یه‌كێتى فه‌رمانبه‌ران له ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌ڵێت: پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى فه‌رمانبه‌ران له كه‌لار کە بە پرۆژەی کۆمپانیای سەگرمە ناسراوە، %16ـی كاره‌كانى یه‌كه‌كانى ته‌واو بوه، تاوه‌كو ئێستاش کار له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌كراوه.
پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن كۆمپانیاى سه‌گرمه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، خۆى له 1هه‌زار و 465 یه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه و له رێکەوتی 1ـی 4ـی 2022 ده‌ستى به‌كاره‌كانى كردوه، به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ش كه هه‌یه كه ده‌بێت پرۆژه‌كه به كۆى بڕگه‌كانیه‌وه له‌ماوه‌ى 48 مانگدا ته‌واو بكرێت.
رزگار وه‌هاب، لێپرسراوى یه‌كێتى فه‌رمانبه‌ران له ئیداره‌ى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پرۆژه‌کە كاره‌كانى یه‌كه‌كانی 'خانوەکانی' %16ـی ته‌واو بوه، به‌ڵام پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان كارى تیدانهكراوه تاوه‌كوئێستا، چونكه پرۆژه‌كه قۆناغ به قۆناغه.
وتیشى: له ئێستادا زیاتر له هه‌زار یه‌كه‌ى كاری تێدا كراوه له‌و رێژه‌یه‌ش 644 یه‌كه‌ى كۆنكریت كراوه، 550 یهكهیشى سه‌قفى تێكراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دۆخی کەشوههوا و بارانبارین كاره‌كانى سست كردوه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان