دەنگ نێت
بەهۆی بێبەنزینی و پێنەدانی بەنزین پێیان لەلایەن بەنزینخانەکانەوە، ئۆتۆمبیلە ئەمبوڵانسەکانی تەندروستی گەرمیان لەکارکەوتون.
رەفیق قادر، لێپرسراوی بەشی کردە پزیشکییەکان لە تەندروستی گەرمیان کە کاری گواستنەوەی نەخۆش دەکەن بە ئەمبوڵانس لە سنورەکە، بە رادیۆی دەنگی وت: لە مانگی ١١ـی ساڵی پارەوە قەرزی پارەی بەنزینی ئەمبوڵانسەکانمان بە بەنزینخانەکان نەدراوە، بەوهۆیەی پارەکە کراوەتە چەک و لە بانکە و خەرج نەکراوە، هەربۆیە لەدوێنێوە بەنزینخانەکان ئاگاداریان کردین کە چیتر بەنزینمان پێنادەن.
وتیشی: بڕی ئەو پارەیەی لامانە نزیکەی ١٧ ملیۆن دینارە.
باسی لەوەشکرد بەوهۆیەوە ئۆتۆمبیلەکانیان کە ژمارەیان ١٥ دانەیە، پەکی کەوتوە و ناتوانن نەخۆشی پێ بگوازنەوە.
ماوەی چەند مانگێکە تەندروستی گەرمیان کەوتوەتە ژێر فشارێکی زۆرەوە و قەرزێکی زۆریان لەسەر کەڵەکە بوە، بەشێوەیەک وەک پێشتر بەڕێوبەرەکەی ئاماژەی پێدا، دۆخەکە بەمشێوەیە بێت خزمەتگوزارییەکانیان لە چەند مانگی کەمی داهاتودا رادەگیرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان