دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: بەهۆی ئۆفەرێک بۆ داشکاندنی نرخەکان، خواست لەسەر پرۆژه‌ى نیشته‌جێبونى ده‌روازه‌ى كفرى زیادیکردوە و له ئێستادا 400 یه‌كه‌ى له قۆناغى دروست كردندایه.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: پرۆژه‌ى نیشته‌جێبونى ده‌روازه‌ى كفرى هه‌مو رێكاره‌كانى ته‌واو بوه و كۆمپانیاش ده‌ست به‌كار بوه.
وتیشى: له ئێستادابههۆى ئه‌و داشكاندنهى كه كۆمپانیاى جێبه‌جێكار كردویه‌تى به 5 هه‌زار دۆلار، بەدهمهوه هاتنى باش هه‌یه بۆ كڕینی یه‌كه‌كان، به‌جۆرێك 400 یه‌كه‌ى كارى تێدا ده‌كرێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: سه‌ربارى داشكاندنهكهى، كۆمپانیاى جێبه‌جێكار له كاتى نرخاندنى پرۆژه‌كه‌شدا وه‌ك وه‌به‌رهێنان 6 ملیۆن دۆلارمان داشكان كه هه‌ر یه‌كه‌یه‌ك 6 هه‌زار دۆلارى لێشكاوه.
پرۆژەکەی یەکەی نیشتەجێبونی دەروازەی کفری خۆى له هه‌زار یه‌كه ده‌بینێته‌وه له‌سه‌ر نزیكه‌ى 180 دۆنم زه‌وى دروست ده‌كرێت و لەلایەن کۆمپانیانی خاکی عەفرینەوە جێبەجێ دەکرێت و نرخی هەر یەکەیەکی لە ٤٥٠٠٠ دۆلارەوە (٤٥٠ گەڵا) دەستپیێدەکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان