ده‌نگ نێت
كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبون له كه‌لار، ئه‌مڕۆ گردبونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و هه‌ڕه‌شه‌ى مانگرتنى ته‌واوه‌تى ده‌ده‌ن.
تاڤگه كه‌ریم، كارمه‌ندى نه‌خۆشخانه‌كه، به رادیۆی ده‌نگى وت: ئێمه 3 داواكاریمان هه‌یه: دابینكردنى كارمه‌ندى زیاتر، دابینكردنى پزیشكی نیشته‌جێی دێرینی ژنان و مناڵبون و مناڵان، هه‌روه‌ها پێدانى خواردن به ستافه‌كه‌مان.
وتیشی: هه‌تا 20ـى ئه‌م مانگه مۆڵه‌تمان داوه بۆ جێبه‌جێكردنى داواكانمان، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌وام له سه‌رجه‌م به‌شه‌كان راده‌گرین.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه نه‌خۆشخانه‌كانى سنورى گه‌رمیان ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه روبه‌ڕوى كێشه‌ى دیكه‌ش بونه‌ته‌وه، له نمونه‌ى نه‌بونى ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگه‌یی به‌پێی پێویست، كه به‌وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى گه‌رمیان، كاریكردوه‌ته سه‌ر لاوازبونى خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان