
دەنگ نێت
رێکخراوێک کە کاری چاودێرییکردنی پارلەمانتارانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکات لە پارلەمانی عێراق، دەڵێت: نەیانتوانیوە کاری جدی و چارەسەری هیچ کێشەیەکی سنورەکە بکەن.
ئارام کەمال، بەرێوبەری پڕۆژە لە رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان، لە میانەی بەرنامەی گفتوگۆی دەنگی رادیۆی دەنگ دا، وتی: سنوری گەرمیان هاوشیوەی شارەکانی دیکە گیرۆدەی چەندین گرفتە، بەڵام ئەوەی کاری لەسەر کراوە لەلایەن پارلەمانتارانەوە تەنها بەدواداچون بوە و هیچ شتێک بەدی ناکرێت کە چارەسەر کرابێت.
رێکخراوەکە کۆتایی ساڵی رابردو هەشتەمین راپۆرتی خۆیان لە سەر کار و ئەدا و چالاکی ئەندامانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردەوە. بەپێی راپۆرتەکە، هەر چوار نوێنەرەکەی گەرمیان (موەفەق حسێن، شوان محەمەد، سروە محەمەد و کاروان یاروەیس) پێکەوە ٩١ چالاکییان لە سەردان و بەدواداچون ئەنجام داوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبهره: بوارى خانوبهره لهگهرمیان زۆر سست بوه
-
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانهیهكى ئههلی لهكهلار رونكردنهوه دهدات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
زۆرترین بینراوەکان