
دەنگ نێت
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه نرخی غازی ماڵان به‌رز بوه‌ته‌وه و به‌رپرسێکی حکومیش ده‌ڵێت: بەهۆی نەبونی غازی پێویستەوەیە بەکاریگەری پشوەکانی سەری ساڵ.
بە وتەی چەند هاوڵاتییەک، نرخی غازی ماڵان بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و هەتا ١٥ هەزار بۆ یەک بوتڵە غاز رۆشتوە.
سالار مه‌حمود، به‌رپرسی هۆبه نەوتییەکان لە بەڕێوبەرایەتی نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان، لەمبارەیەوە بۆ رادیۆی ده‌نگ وتی: لەسەری ساڵدا دو کارگە داخرابون لەبەر ئەوەی غازیان پێنەگەشتبو، جاری واش هەیە بریکارێک كه کارگەکەی ئیش ناکات، ئەچێت لە جەلەولا یان خانەقین بە قاچاخ دەیهێنێت و بەگران دەیفرۆشێتەوە.
رونیشیکردەوە: نرخی فەرمی غاز بۆ یەک بوتڵ ٨٥٠٠ دینارە، لیژنەکانمان بەردەوام چاودێری بریکارەكان ده‌كه‌ن لەسەعات هەشتی بەیانیەوە بۆ یەکی نیوەڕۆ، لەهەرکوێدا سەرپێچیەک ببینن روبەڕوی یاسای دەکەنەوە.
به‌پێی ئامارێکی به‌رێوبه‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان، رۆژانە تەنها قەزای کەلار و ناحیەی رزگاری نزیکەی ۲٥ تەن غازیان پێویستە، ئەگەر رۆژانە ٤٥ تەن غاز بگاتە گەرمیان هیچ کێشەیەک دروست نابێت، بەڵام ٤۲ تەن دەگاتە ناوچەکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبه‌ره: بوارى خانوبه‌ره له‌گه‌رمیان زۆر سست بوه
-
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
زۆرترین بینراوەکان